ئەڵمانیا فرۆشتنی چەکی بە ئیسرائیل راگرت

راوێژکاری ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، حکومەتی وڵاتەکە فرۆشتنی چەک و کەرەستە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل راگرت.

فریدریچ مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەم دۆخەدا حکومەتی ئەڵمانیا مۆڵەتی هیچ فرۆشتن و هەناردەکردنی کەرەستەیەکی سەربازی نادات، کە رەنگە ئیسرائیل لە غەززەدا بەکاریبهێنێت.

داواشدەکات، کارئاسانی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە مرۆییەکانی دیکە بکرێت، تاوەکو بتوانن هاوکاریی مرۆیی زیاتر بگەیەننە ناو غەززە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیان: کەی قەرەبووی جـ.ـەنگ کراینەوە ئەو کاتە گەرووی هورمز دەکەینەوە

نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند، کەی قەرەبووی جـ.ـەنگ کراینەوە ئەو کاتە گەرووی هورمز دەکەینەوە. نووسینگەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێـ.ـران،…
Total
0
Share