بریندارێكی تەقینەوەی هاوەنەكەی هەورامان گیانیلەدەستدا

گیانلەدەستدان بەهۆی دەستكاریكردنی گوللـە هاوەنێك لە هەورامان بەرزبووەوە بۆ دوو كەس.

ئێوارەی ئەمڕۆ موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستكاریكردنی گوللـە هاوەن لە شارەدێی تەوێڵە كەسێك گیانیلەدەستدا كە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

وتیشی، “بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە”.

كەمێك پێش ئێستا یەكێك لە دوو بریندارەكە، بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی بندیوار کێیە؟

بابەتی دواتر

كەمخەوی ئەگەر نیو كاتژمێریش بێت هۆكارە بۆ نەخۆشیی جۆراوجۆر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: ئەگەر هەناردەی غاز لە كۆرمۆرەوە دەستپێبكاتەوە دۆخی كارەبا ئاساییدەكەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییبكرێتەوە…
Total
0
Share