تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرایکرد، لەپێکدادانی نێوان سەربازانی وڵاتەکەی و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوو سەربازیان کوژراوە و یەکێکیش برینداربووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا شەوی ڕابردوو سێشەممە بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی سوپای تورکیا لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان، پێکدادان لەنێوان سەربازانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە ڕویداوە و بەهۆیەوە دوو کوژراو و بریندارێک لە سوپای تورکیا و کوژرانی گەریلایەکی پەکەکەی لێکەوتووەتەوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێکدادانەکە لە ناوچەی خواکوڕک ڕویداوە، لەکاتی گەڕانی سەربازانی تورکیا لە ناوچەکە بۆ “پاککردنەوەی ناوچەکە لە پەکەکە” پێکدادان دروستبووە.

لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، حکومەتی تورکیا بەبیانوی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو ناوچانە و دروستکردنی مەترسیی بۆ سەر تورکیا چەندین بنکەی سەربازیی لە ناوچە سنورییەکان دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

كازمی: هەفتانە نزیكەی 400 هەزار ڤاكسین دەگاتە عێراق

بابەتی دواتر

 سەرەڕای كشانەوەكانی لە ناوچەكە، ئەمریكا هەسەدە جێناهێڵێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share