بەهۆی دەستكاریكردنی گوللە هاوەنێك لە تەوێڵە كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی دەستكاریكردنی گوللـە هاوەنێك لە تەوێلە كەسێك گیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە لەئەنجامی دەستكاریكردنی گوللـە هاوەن لە شارەدێی تەوێڵە كەسێك گیانیلەدەستدا كە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە گەڕەكی سەرابووە و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

راشیگەیاند، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێری بارهەڵگرەكان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share