عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر بە ئاشکرا تایبەت کراوە بە کاری بێڕەوشتی

عەلی حەمەساڵح

عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، : پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر بە ئاشکرا تایبەت کراوە بە کاری بێڕەوشتی و کەسیش نییە ئەمە نەزانێت.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاند، “لە کوێی دونیادا هەبووە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بە ئاشکرا تایبەت بێت بە کاری بێرەوشتی”.

باسیلەوەشکرد، “ئەو بابەتە شتێک نییە نهێنی بێت، ئێستا هەموو کەسێک ئەوە دەزانێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو پڕۆژە گەورەیە بە ئاشکرا کاری بێرەوشتی و نایاسایی تیدا دەکرێت و لە ژێر چاودێری تەندروستیشدا نییە”.

ئەم لێدوانانەی عەلی حەمەساڵح دوای ئەوە هات، درەنگانی شەوی رابردوو دادوەرێکی خانەنشین لە پرۆژەکانی لوبنان سیتی لە شاری هەولێر گیانیلەدەستدا کە گوماندەکرێت بەهۆی زیادەڕەویکردن بووبێت لە بەکار‌هێنانی حەبی ڤیاگرادا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: رۆژانی جەژن 24 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون

بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، “رۆژانی جەژن 24 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون”. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سۆران، بڵاویکردەوە، رۆژانی جەژنی…
Total
0
Share