دژەتیرۆر لە رۆژئاوای كوردستان ئۆپەراسیۆنێك ئەنجامدەدات

لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هێزی دژەتیرۆر CTG بە هاوبەشیی هاوپەیمانیی نێوەدەوڵەتی و هێزەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا YAT سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئۆپەراسیۆنێكیان لەناوچەی (المركدە) لە باشووری پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان – سوریا، ئەنجامدا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا توانراوە دەستبەسەر بنكەیەكی خانە چالاكەكانی داعشدا بگیرێت و 4 تیرۆریستی داعش دەستگیربكرێت، كە كاریان دابینكردنی پێداویستی لۆجستی بووە بۆ شانەكانی دیكەی داعش.

دژەتیرۆر دڵنیایی دەدات و دەڵێت، “لەگەڵ هاوبەشەكانمان بەردەوامدەبین لە لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستان لە هەرشوێنێك بوونیان هەبێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە لە بەرژەوەندیی خوێندكاران بڕیاریدا

بابەتی دواتر

نوێترین بڕیار لەبارەی بەشەخۆراكی هاوڵاتییانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share