کچەکەی قاسم سولەیمانی بۆچونی خۆی سەبارەت بە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا ئاشکرا دەکات

کچەکەی قاسم سولەیمانی بۆچوونی خۆی سەبارەت بە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، جۆبایدن دەربڕی و پێی وایە بایدن و ترەمپ “هیچ جیاوازییەکیان نییە”.

زەینەب قاسم سولەیمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاندووە، “کاتێک دۆناڵد ترەمپ دەستوری کوشتنی باوکمی دەرکرد و ڕوداوەکە ڕویدا، هەواڵەکەمان پێگەیشت بۆ هەموو خێزانەکەمان شۆک بوو، تەنانەت پێمان وابوو تەنها پڕوپاگەندەیە و پێشتر هەواڵی مردنی باوکمان بیستبوو، بەڵام کاتێک لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە کە باوکمان لە فڕۆکەخانە کراوەتە ئامانج دڵنیا بووینەوە”.

زەینەب پێی وایە کە جیاوازی لە نێوان ترەمپ و بایدندا نییە چونکە “جۆبایدن یەکێک بووە لە بەرپرسانی ئەمریکا و پشتگیری ئەو کردەوەشی کرد، بۆیە سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران نەگۆڕە و تەنها کەسەکان دەگۆڕێن”.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران، ڕۆژی 3ی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو، لە فڕۆکەخانەی بەغداد لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرانی حەشدی شەعبی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بۆردوومانکران و کوژران، دواتر دۆناڵد ترەمپ لە چەندین کاتدا باسی لەوەکرد کە فەرمانەکە لەلایەن ئەوەوە دراوە و سوپای ئەمریکا جێبەجێی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: هێرشکردنە سەر کوردەکان رێخۆشکەر دەبێت بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشکردنە سەر هێزە کوردییەکانی سوریا و لەنێویاندا هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بە هەنگاوێکی نادروست دادەنێت.…
زیاتر ببینە

ئەردۆغان جەخت لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی دژی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا دەکاتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری عێراق دڵنیاییدا لە هەرکاتێکدا پێویستبکات کردەی سەربازی دژی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدات…
Total
0
Share