بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موسەنا سامەرائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد.
لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئابورییەكان تاوتوێكران و جەخت لە هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان و بەردەوامیی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.
رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوت و هەناردەكردنی تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی رێككەوتنەكە كرد و رایگەیاند، “یەكێتی لە سەرەتاوە لەگەڵ چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان بووە”.
وتیشی، “رێككەوتنی هەرێم و بەغداد سەبارەت بە پرسی نەوت و هەناردەكردنی لە رێگەی سۆمۆوە، هەنگاوێكی گرنگە بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسی و چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگەی دەستوورەوە”.