قائیمقامیەتی هەڵەبجە خاوەن مۆلیدەیەک ئاگاداردەکاتەوە

قائیمقامیەتی هەڵەبجە هۆشداری بە خاوەن مۆلیدەیەک دەدات لە ماوەی حەوت رۆژدا مۆلیدەکەی نەگۆڕێت، مۆڵەتی کارکردنی لێوەردەگیرێتەوە.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە، مۆلیدەی گەڕەکی تووە وشک لەم مانگەدا چەندین جار لەکارکەوتووە و کارەبای نەداوە بە هاوڵاتییان وەچەندین جار ئاگادارکراوەتەوە چارەسەری گرفتەکەی بکات بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بێ کارەبا نەبن”.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوە چەندەمین جارە کە ئەم کارە دەکات و بێ باکە لە ئاست هاوڵاتییان چەندجارێک پێبژاردنی بۆ دەکرێت و بەڵێن نامە دەهێنێت لە فەرمانگەی دادنوسی هەڵەبجە.

قائیمقامیەتی هەڵەبجە دەڵێت، بۆیە بڕیارماندا بەگۆڕینی مۆلیدەی ناوبراو بە مۆلیدەی نوێ لەماوەی حەوت رۆژدا، بەپێچەوانەوە خۆی بەرپرسیاردەبێت بەپێی یاسا و رێنماییەکان و سەرجەم رێوشوێنە یاساییەکان بەرامبەر خاوەن مۆلیدە دەگیرێتەبەر و مۆڵەتەکەی لێوەردەگیرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرسێک کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لە چەمچەماڵ رووفاتی 172 ئەنفالکراو بەخاکسپێردران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share