وتەبێژی حكومەت عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ لە چوار بەندی سەرەكی لەخۆ دەگرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق تێیدا هاتووە، رێككەوتنی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ لە چوار بەندی سەرەكی پێكهاتووە و هەنگاوی یەكەم هەناردەكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە لەلایەن هەرێمی كوردستان لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەندی دوزەم بریتییە لە پێكهێنانی لیژنەیەكی چواركەسی، كە دوو نوێنەری لەوەزارەتی نەوت و دوو نوێنەر لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم, سەرپەرشتیی فرۆشتنی نەوتی دەرهێنراوی كوردستان دەكەن، تاوەكو كاتی دەركردنی یاسا نەوت و غاز و بەندی سێیەم پەیوەستە بە رێككەوتنەكانی هەرێم لەگەڵ چوار كۆمپانیا و كۆتا بەندیش پەیوەستە بە كردنەوەی هەژمارێكی بانكی لەژێر سەرپەرشتیی حكومەتی فیدڕاڵ و دەسەڵاتی مامەڵەكردن بەو هەژمارە لەلایەن هەرێمەوە، بەڵام لە ژێر سەرپەرشتیی بانكی ناوەندیی عێراق دەبێت و لەلایەن چاودێریی دارایی عێراقەوە چاودێری دەكرێت .