كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و بڕیاری ناردنی مووچە نەدرا

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و بڕیاری لەسەر ناردنی مووچە نەدا.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك درا بۆ ئامادەكردنی رەشنووسێك لە نێوان هەرێم و بەغداد و هەر كاتێك رەشنووسەكە ئامادەكرا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدەدرێت و بۆ ئەوەش لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەكە دەستبەكاردەبن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، عێراق داوای رادەستكردنی تەواوی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و ئامادەنییە قەرزی كۆمپانیاكانی بواری نەوت بداتەوە كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: عێراق بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە قایل نابێت

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وەزیری نەوتی عێراقەوە ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق بەپێی پێویست کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا جێبەجێکردووە…
Total
0
Share