كۆمپانیایەكی ئاسمانی گەشتەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی رادەگرێت و بەرپرسێكی فڕۆكەخانەكەش دەڵێت، داوای روونكردنەوەمان كردووە.
دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هێڵی ئاسمانیی توركیش ئێرلاین ئەمڕۆ لەڕێگەی ئیمەیلەوە ئاگاداریكردینەوە كە سەرجەم گەشتەكانییان لە مانگی چواردا لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی رادەگرن.
وتیشی، “هەر لە رێگەی ئیمەیلەوە داوای روونكردنەوەمان كردووە، بەڵام هێشتا وەڵامنەدراوینەتەوە”.
بڕیاربوو كاتژمێر 9:10 خولەكی ئەمشەو گەشتێكی هێڵەكە لە ئەستەنبوڵەوە بۆ سلێمانی ئەنجامبدرێت و كاتژمێر 10یش گەشتی پێچەوانە لە سلێمانییەوە بۆ ئەستەنبوڵ بكرێت، بەڵام هەردوو گەشتەكە هەڵوەشێندرانەوە.