وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستێک لە زانکۆی دهۆک رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا

بۆ جارى دووەم وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستێک لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێم رایگەیاند، لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (یەک) پۆست لە زانکۆى پۆلی تەکنیکى دهۆک بۆ جارى دووەم ڕادەگەیەنێت، جاهەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، پۆستەکە بۆ بەڕێوەبەرى گشتى سەنتەرى توێژینەوەى زانستییە و مەرجەکان بریتین لە:

1- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

2- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

3- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

وەزارەتەکە بۆ ئەو پۆستە چەند تێبینییەکی خستووەتەڕوو دەڵێت:

  • ئەو کەسەی داواکاریی پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
  • زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
  • دواکات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە و یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکانى و کارتى نیشتیمانى یاخود ناسنامەى بارى شارستانى،کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2023/11/22) ڕۆژى (چوارشەممە) دەبێت.
  • پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسەندکرابێت.
  • هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێت (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.

 

بابەتی پێشتر

لە ساڵیادی لەدایكبوونی سەرۆك مام جەلال-دا

بابەتی دواتر

مێسی بەرامبەر ڕۆناڵدۆ یاریی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە دوكان خنكا

كەمێك لەمەوبەر گەنجێك لە بەلەمەكەی كەوتەخوارەوە و لە ئاوی دەریاچەی دوكان-دا خنكا. ڕێژین ڕەئووف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای دوكان…
Total
0
Share