قوباد تاڵەبانی: كۆماندۆی كوردستان بوونەتە جێگەی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، كۆماندۆی كوردستان بوونەتە جێگەی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

راگەیاندنی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سەردانی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی كرد و لەلایەن دیار عومەر، جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆوە پێشوازی لێكرا.

جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان ڕاپۆرتێكی كورتی دەربارەی ئەركەكانی كۆماندۆوە خستەڕوو.

هاوكات، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەستخۆشی لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و باسی لەوەكرد، كە جێگەی شانازییە بە ماوەیەكی كەم و بە هەوڵی شەهیدی فەرماندە “ئاكام عومەر” و ئێوەی فەرماندە و كوڕانی كۆماندۆ، ئەم هێزە بووەتەجێی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هێزەكانی كۆماندۆ لە شەڕدا هەمیشە پێشەنگی بەرگرین لە خاكی پیرۆزی كوردستان لە كاتی ئاشتی و ئاسایدا، دەستی هاوكارییەكانتان لە ڕێگەی “بۆردی خێرخوازی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر”ەوە بەهەموو جێگەیەگ دەگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندیی پێوەکردم و پاڵپشتیی بۆ هێزەکانمان دەبڕی

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێوەکردووە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات…
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاریی بایۆمەتری سلێمانی: سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگی شوبات رەوانەى بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی…
Total
0
Share