تەرمی منداڵێک لە زێی گەورەدا دۆزرایەوە

دوای 12 رۆژ لە خنکانی، تەرمی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان لە ئاوی زێی گەورەدا دۆزرایەوە.

سۆنیا ئەمجەد منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵانی دانیشتووی گوندی وەردەکی سەر بە پارێزگای نەینەوابوو، 12 رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ باوکیدا بەمەبەستی کاری ئاودێری روودەکەنە باخەکەیان لە رۆخی زێی گەورە، لەناکاو پێی دەخلیسکێت و دەکەوێتە ناو ئاوەکەوە.

بە وتەی کەسوکارەکەی سۆنیا، لەکاتی رووداوەکەدا منداڵێکی دیکەی لەگەڵدا بووە، بەڵام ئەو توانیویەتی خۆی بە لقی درەختێکەوە بگرێتەوە و خۆی دەربازبکات.

بەیانی ئەمڕۆ دوای سەرئاوکەوتنی تەرمەکەی سۆنیا، توانرا دەربهێنرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەردەوامە لە نزمبوونەوە

بابەتی دواتر

خۆڵبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان گەزنەیی: سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم كە خۆی سەرپەرشتی رەوتی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات

كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاریی هێرشكردنەی ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “سوپاسی بافڵ…
Total
0
Share