وەزارەتی دارایی زانیاریی نوێی لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 ئاشكراكرد

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراقدا هەیە و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەكە رەوانەبكرێت و ئێمەش ئامادەكارییەكانمان دەستپێدەكەین و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و حكومەتی هەرێم پابەندە بە دابینكردنی مووچەی سەرجەم مانگەكانی ئەمساڵی فەرمانبەران 

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوێنێ كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە شاری بەغداد ئەنجامدرا و ئەو داتانانەی پەیوەستبوو بە پرسی فەرمانبەران خرایەڕوو كە لایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە پشتڕاستكرابووەوە.

راشیگەیاند، ناردنی 700 ملیار دینارەكە هیچ گرفتێكی نییە و پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێداوە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەبكرێت و ئێمەش ئامادەكارییەكانمان دەستپێدەكەین و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەین و حكومەتی هەرێم پابەندە بە دابینكردنی مووچەی سەرجەم مانگەكانی ئەمساڵی فەرمانبەران.

ئاشكراشیكرد، لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بە جۆرێك كە پرسی مووچە لە كێشە سیاسییەكان جیابكرێتەوە و لیژنەیەكی هاوبەش بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجەش لە داهاتوودا پێكدەهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: نرخی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بەتاڵکردنەوەی گیرفانی هاوڵاتییە

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “هەموو هاوڵاتییەک شایستەی ژیانێکی شکۆمەندانەیە، نەک نرخی کارەبا و خزمەتگوزاریی لەسەر زیادبکرێت،…
Total
0
Share