كەشێكی ساردی ئەوروپی روو لە هەرێم دەكات

چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا كەشێكی سارد روو لە شارەكانی هەرێم و بەشێك لە شارەكانی عێراق بكات.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە رۆژانی هەینی و شەممەدا كەشێكی سارد لە باشووری ئەوروپاوە هەرێم و شارەكانی عێراق دەگرێتەوە.

عەلی جابر، شارەزای كەشناسیی عێراقی رایگەیاند، شەپۆلە هەواكە دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما.

ئەوەشی وت، لە هەندێك ناوچەش ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەپێی سایتی accuweatherی تایبەت بە كەشوهەوای جیهان، لەو دوو رۆژەدا پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم بۆ خوار سفر دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌‏

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی کەمبوونەوەی كاتژمێره‌كانى کارەبای ‏نیشتمانی و پێویستیی زۆر بە کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکەن، لیژنە هاوبەشەکانی ‏قائیمقامیەتی…
Total
0
Share