دۆلار ڕۆژێكی ڕەشی تۆمار كرد

بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە كێبڕكێكارە سەرەكییەكانی بەجۆرێك دابەرزیوە، كە لەماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا دابەزینی وای بەخۆیەوە نەبینیوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی كانونی یەكەم، بەهای دۆلار بەرامبەر بەو دراوانەی وەك كێبڕكێكاری تەماشا دەكرێن، بەجۆرێك دابەزیوە لەماوەی دوو ساڵ و نیودا دابەزینی بەو جۆرەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

هێمای دۆلار بەرامبەر بە دراوە سەرەكییەكان 89.995 خاڵی لەدەستداوە، كە لە مانگی چواری ساڵی 2018ەوە بەو جۆرە نەبووە.

یاسادانەران و یارمەتیدەرانیان لە كۆنگرێسی ئەمریكا، نزیكن لەوەی پرۆژەیاسای یارمەتی بە بەهای 900 ملیار دۆلار پەسەند بكەن، بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر ئەمریكا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

بۆ بە ئەنجامگەیاندنی رێکاری بەگرێبەستبوونیان، لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت. عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست،…
Total
0
Share