واشنتۆن رێگەی بە عێراق دا بڕی 500 ملیۆن دۆلار قەرزی تاران بداتەوە

 ئەمڕۆ هەینی، ژووری بازرگانی هاوبەشی عێراق و ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕێگەی بە بەغدا داوە نیو ملیار دۆلار قەرزی تاران بدات.

ئەمینداری گشتی ژووری هاوبەش حەمید حوسێنی، بۆ ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی پشتڕاست کردەوە کە ئەمریکا رێگەی داوە بە پێدانی 500 ملیۆن دۆلار پارەی ئێرانی لە بانکەکانی عێراقدا.

روونیشیکردەوە کە “عێراق پارەی کارەبا و غازی ئێرانی لە بانکێکدا دادەنێت”، بە ناوی کۆمپانیای نیشتمانیی دابەشکردنی گاز و کارەباوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێران دەتوانێت دەستی بەو پارەیە بگات.

حوسێنی وتی، پارەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بانکێکدا دەبێت کە لە ژێر چاودێریی واشنتۆندایە و تەنیا کەلوپەلی بێ گەمارۆ رێگەپێدراوە هاوردە بکرێت بۆ ئەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان بە فەرمی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی راگەیاند

بابەتی دواتر

ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەیەکەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share