بۆمبێكی چێندراو لە پارێزگای هەولێر تەقییەوە و دوو برا بوونە قوربانی.
تەقینەوەی بۆمبە چێندراوەكە لە دیبهگەی سنووری پارێزگای هەولێر بووە، بەهۆیەوە دوو كەس كە برای یەكدی بوون گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، تەقینەوەكە كهمێك پێش ئێستا و لە نزیک کهمپی ئاوارەکانی دیبهگە له نزیك ههولێر روویداوە، بۆمبێکی چێندراو بە دوو شوانكاردا كە برای یەكدی بوون و لە نەتەوەی عەرەبن تەقیوەتەوە و هەردووكیان گیانیان لەدەستداوە.