بەرگریکارێکی بلباو بڕیاریدا پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بکات

یاریزانێکی ئەزموونداری یانەی ئەتلەتیک بلباو بڕیاریداوە لە کۆتایی وەرزدا پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەکانی “سپۆرت و موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی بڵاویانکردووەتەوە، ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری ئەزموونداری یانەی ئەتلەتیک بلباو لە کۆتایی ئەم وەرزەدا (2022/2023) بۆندەکەی کۆتاییدێت.

بەرگریکارە (31) ساڵەکە، بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

سەرەڕای بڕیارەکەی مارتینێز، چەندین یانەی وەک ئینتەر میلان و ناپۆلی بە هەمانشێوە گرێبەستیان پێشکەش بە بەرگریکارە باسکییەکە کردووە.

مارتینێز لە یانەی ڕیاڵ سۆسیدادەوە دەرکەوتووە و لە 2018وە درێسی بلباوی پۆشیوە، توانای یاریکردنی لە هەردوو پێگەی سەنتەری بەرگریکردنی ڕاست و چەپ، هەروەها باڵی بەرگری چەپدا هەیە.

بابەتی پێشتر

دوو ئۆفەری سەرنجڕاکێش بۆ زێدان

بابەتی دواتر

کەی مێسی وازدەهێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share