پێشبڕکێی ئیسپانیا لە بەرشلۆنەوە دەگوازرێتەوە بۆ مەدرید

ئەگەر هەیە پێشبڕکێی ئیسپانیا لە بواری “فۆرمولا 1” لە شاری بەرشلۆنەوە بۆ مەدرید بگوازرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مارکا”، بەرپرسانی پێشبڕکێی “گراند پریکسی ئیسپانیا” بیر لەوە دەکەنەوە پێشبڕکێی زاندڤۆرت لە بەرشلۆنەوە بۆ شاری مەدرید و مەیدانی خاراما بگوازنەوە.

سەرچاوەکان پێیانوایە، مەیدانی خاراما لە مەدرید پێویستی بە 40 بۆ 50 ملیۆن یورۆیە تاوەکو هاوشێوەی زاندڤۆرت بۆ پێشبڕکێکاران و شۆفێرانی “فۆرمولا 1” بگونجێت، هەنگاونانەکەش بە مەحاڵ وەسف ناکرێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە پایتەختی ئیسپانیا لە ڕووی گەشتیاری و داراییەوە دەبوژێنێتەوە.

لە ئەگەری جێبەجێکردنی پێشنیازەکەدا، لە ساڵی 2026وە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، مەیدانی خاراما نۆژەندەکرێتەوە، مەوداکانی پێشبڕکێکە بە جۆرێک نۆژەندەکرێتەوە لەگەڵ زاندڤۆرتی بەرشلۆنە هاوتا بێت.

بابەتی پێشتر

یەكەم ڕۆژی پایز لە هەرێم و وڵاتانی باكووری گۆی زەوی دوادەكەوێت

بابەتی دواتر

لە عێراق دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ و به‌نفیکا، یونایتد و ئه‌یاکس-یان له‌ چامپیۆنزلیگ کرده‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share