چاڤی پێگەی ئەگوێرۆ بە یاریزانێکی مەدریدی پڕدەکاتەوە

یانەی بەرشلۆنە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی هێرشبەرێکی سەرەڕمی بەتوانا، کە بتوانێت لە داهاتوودا جێگەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ بگرێتەوە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز دەیەوێت کێشەکانی هێڵی هێرشبەری پێکهاتەکەی بە ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی یوڤانتۆس پڕبکاتەوە.

لەم وەرزەدا سێرجیۆ ئەگوێرۆ وازهێنانی ڕاگەیاند، مارتن برەیزوایت و لوک دی یۆنگ بەهۆی پێکان و دابەزینی ئاستیانەوە نەیانتوانیوە لە تۆماری گۆڵدا خواستەکانی چاڤی جێبەجێبکەن، ئەوەش ڕاهێنەرەکەی ناچارکردووە داوای هێرشبەرێکی دیکە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی “ئەی ئێس”، چاڤی لەنێوان مۆراتا و ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبەرە ئیسپانییە تەمەن (29) ساڵەکەی هەڵبژاردووە، تەنانەت پەیوەندیشی پێوەکردووە تاوەکو ڕازییبکات وەرزی داهاتوو درێسی بلاوگرانا بپۆشێت.

لەبەرامبەردا یانەی یوڤانتۆس ڕێگری لە گواستنەوەکە نەکردووە، بەوپێیەی لە 14 یاریی خولی ئیتاڵیا پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و تەنها دوو گۆڵی ڕەخساندووە، هەروەها لە خولە ئەوروپییەکان دوو یارییکردووە و هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە.

بابەتی پێشتر

چین تاتووی لە یاریزانان قەدەغەکرد

بابەتی دواتر

بۆچی گۆڵی پێناکرێت؟ مانێ نۆ یارییە گۆڵێکی تۆمارنەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share