ئینتەرمیلان پێشنیازی ئاڵوگۆڕی دوو یاریزانی بۆ ئارسیناڵ کردووە

ئینتەرمیلان و ئارسیناڵ تاووتوێی ئاڵوگۆڕی ئیریکسن بە تورێرا دەکەن

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئامادەیی نیشانداوە کریستیان ئیریکسن بە شێوەی ئاڵوگۆڕ ڕەوانەی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە نوێنەرانی هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و ئارسیناڵ تاووتوێی ئاڵوگۆڕی کریستیان ئیریکسن بە لوکاس تورێرا دەکەن.

ئیریکسن بەبڕی 27 ملیۆن لە یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزەوە پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد، بەڵام لەم وەرزەدا بەتەواوی لەلایەن ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەرەوە پشتگوێخرا، لە گواستنەوەکانی زستانەی 2021یشدا ناوی لە لیستی یاریزانە بەردەستەکاندا هاتووە بۆ فرۆشتن.

ئیریکسن لە ئینتەرمیلان پشتگوێخراوە و ئامادەیە پەیوەندی بە یانەیەکی ئینگلیزییەوە بکات

بەپێی سەرچاوەکە، نوێنەرانی نێراتزۆری بەدوای هاوکارێکدا دەگەڕێن لە هێڵی ناوەند بۆ برۆزۆڤیچ، بۆ ئەم کارەش لوکاس تورێرای ئورۆگوایی ناوەندکاری یانەی ئارسیناڵیان لەلا پەسەند بووە، کە لە ئێستادا بە خواستن بۆ ئەتلەتیکۆ یاریدەکات و ئینتەرییەکان پێشنیازی ئاڵوگۆڕی تورێرا بە ئیریکسنیان بۆ یانە ئینگلیزیەکە کردووە.

لوکاس تورێرا لە ئارسیناڵ و تەنانەت ئەتلەتیکۆ مەدریدیش نەیتوانیوە چانسی یاریکردن بەدەستبهێنێت

تورێرای 24 ساڵ لە یانەی ئارسیناڵەوە بە خواستن ڕوویکردە ئەتلەتیکۆ تاوەکو چانسی یاریکردنی زیاتر بەدەستبهێنێت، بەڵام لە مەدریدیش نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەکانی سیمیۆنیدا بکاتەوە، بۆیە دوای لێکدانەوەی بارودۆخی هەردوو یاریزانەکە، بەدوور نەزانراوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جەمسەرەکان بە ڕێککەوتن بگەن.

بابەتی پێشتر

لە ئەگەری دوورخستنەوەی لامپارد لیستێک ئەڵمانیزان دیاریکراون

بابەتی دواتر

ڕیبێری لە ئیتاڵیاوە پەیامێک ئاڕاستەی لیرۆی سانێ و داڤید ئالابا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share