نیگرێرا چەند نهێنییەکی ئاشکراکرد

بە پێی زانیارییەکان نیگرێرای جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا لە ساڵێکدا پێنج بۆ شەش جار چاوی بە ئیدارە و سەرۆکی یانەى بەرشلۆنە کەوتووە.

پەیوەندی ڕاستەوخۆشی هەبووە لەگەڵ ساندرۆ ڕۆسێل و جۆسێپ بارتۆمیۆدا.

نیگرێرا ئەو وسەردەمە وەک ڕاوێژکاری ناوبژیوانی بەرشلۆنە کاری کردووە و چووە سەردانی چەندین یاریی یانە کەتەلۆنییەکەى کردووە.

نیگرێرا دەڵێت: بەرشلۆنە هەستی دەکرد کە ئەو لە ڕووی ناوبژیوانییەوە فێڵی لێدەکرێت، بۆیە گرێبەستی لەگەڵ مندا ئیمزاکرد بۆ ئەوەى ئەگەر توشی حاڵەتێکی گوماناوی بوو لە ڕووی ناوبژیوانییەوە، من بۆیان ڕوونبکەمەوە و هۆکارەکەی ئاشکرابکەم.

ئەوان پێیانوابوو کە بە تایبەت ناوبژیوانەکان دژی بەرشلۆنە هەڵە دەکەن و پشتگیری ڕیاڵ دەکەن بۆیە سوودیان لەخیبرەى من وەردەگرت بۆ ئەوەى ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو حاڵەتانە بدەم کە توشیان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
Total
0
Share