شەوی رابردوو بە فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقیا بە فەرمی نازناوی نەتەوەکانی ئەفریقیا-ی لە هەڵبژاردەی سێنیگال سەندەوە و مەغریبیشی وەک براوەی ئەو پاڵەوانییەتی دەستنیشانکرد.
ئەمە لەکاتێکدابوو، رێککەوتی 18/کانوونی دوومی ئەمساڵ لە مەغریب یاریی کۆتایی نەتەوەکانی ئەفریقیا بەڕێوەچوو و تێیدا بە گۆڵێکی پاپێ گوێیەی هەڵبژاردەی سێنیگال بووە پاڵەوانی خولەکە، بەڵام لەپاشاندا؛ فێدراسیۆنی تۆپی پێی مەغریب هەستا بە تۆمارکردنی داوایەک لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقیا و پاش تانەدان بە پشتبەستن بە بەندێکی یاساکانی تۆپی پێ، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقیا نازناوەکەی لە سێنیگال سەندەوە.
هەروەها، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقیا لەسەر پشتپێبەستنەکەی فێدراسیۆنی تۆپی پێی مەغریب بە ‘بەندی 82 لە یاساکانی تۆپی پێ، سەنیگال بەهۆی ئەوەی پێش کۆتاییهاتنی کاتی یاسایی یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەبێ مۆڵەتی ناوبژیوان یاریگایان بەجێهێشتووە’ هەستا بە لێسەندنەوەی جامی پاڵەوانێتییەکە لە سێنیگال.
لەلایەکی دیکەشەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی سەنیگال بڕیارەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا قبوڵنەکرد و ئامادەش نییە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ڕادەستبکاتەوە و بڕیاریشیانداوە بەم نزیکانە لە دادگای دادی وەرزشی سکاڵا لەبارەی ئەو تانە و بڕیارانەی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقیا تۆماربکەن.