گالتیێر کۆتاییهات و ئێنریکی بۆ پاریس سان جێرمان

یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستی کریستۆف گالتیێر هەڵدەوەشێنێتەوە و لویس ئێنریکی وەک ڕاهێنەری نوێ دەستنیشاندەکات.

ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئیسپانی لە شاری پاریسە و وردەکاری گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان بڕاندووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، پاریس لە ئێستادا کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کریستۆف گالتیێر دەکات، دوای کۆتاییهاتنی ئەم بابەتە، ڕاستەوخۆ و بەفەرمی بوونی ئێنریکی بە ڕاهێنەری یانە فەرەنسییەکە ئاشکرا دەکرێت.

گرێبەستی نێوان ئێنریکی و پاریس بۆ ماوەی دوو وەرزە، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 21ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر لایپزیک ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share