دەیڤیز: کەسم نییە و من شکستخواردوویەکی ناوازەم

ئەلفۆنسۆ دەیڤیز، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایدەکات، کە کەسێکی تەنهایە و هەست بە بێزاری دەکات.

دەیڤیز لە “تویچ”ەوە چاوپێکەوتنێک ئەنجامدەدات و وەڵامی چەندین پرسیاری تایبەت بە ژیانی دەداتەوە.

لە یەکێک لە وەڵامەکانیدا دەڵێت، “شتێکی بێزارکەرە ئیشێک نەبێت بیکەیت، کە هاوڕێکانم سەرقاڵی کاری ڕۆژانەیان دەبن، بە تەنهام و تووشی دڵەڕاوکێ دەبم.”

یاریزانە کەنەدییەکە وردەکاری زیاتر ئاشکرادەکات و دەڵێت، “لەبەرئەوەی خێزانم نییە و کچە هاوڕێکەشم لەگەڵمدا ناژی، ئێستا بەتەنهام، ڕەنگە پێنج هاوڕێم هەبێت، بەڵام من لە بابەتە کۆمەڵایەتییەکاندا شکسخواردوەیەکی ناوازە و زۆریش بەناوبانگم.”

لێدوانەکانی دەیڤیز دەریدەخات، لە شاری میونشن هەست بەتەنهایی و بێزاری دەکات، بۆ یەکەم جاریشە دەریدەخات کچە هاوڕێکەی گەڕاوەتەوە ۆ فەرەنسا و لەگەڵیدا ژیان ناگوزەرێنێت.

بابەتی پێشتر

سیتی بە "بۆندی دوو هێندە" ڕێگری لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

بابەتی دواتر

مێسی لەپێناو گەڕانەوە بۆ بەرشلۆنە دەبێت (3) مەرج قبوڵ بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share