سۆڵشایەر لەسەر کریستیانۆ وەڵامی فێردیناند دەداتەوە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ئولی گۆنار سۆڵشایەر وەڵامی ڕیۆ فێردیناندی ئەستێرەی دێرینی یونایتد دەداتەوە و دەڵێت، “کریستیانۆ دەستی لەکاری ڕاهێنان وەرنەداوە”.

لە دواین ڕووبەڕووبوونەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یۆنگ بۆیز، یانەی مانچستەر یونایتد دۆڕاندنی تۆمارکرد و پێکهاتەی سۆڵشایەر لە یەکەم دەرکەوتنی ئەوروپیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند کرایەوە.

یەکێک لە ڕەخنەکان لەلایەن ڕیۆ فێردیناندی ئەستێرەی دێرینی “ڕێد دێڤڵز”ەوە ئاشکراکرا، سەبارەت بە دەستتێوەردانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە کاروباری ڕاهێنەری یانە.

لەو بارەیەوە سۆڵشایەر بە “زە سەن” و میدیاکانی بەریتانیای ڕاگەیاندووە، “جارێکی دیکە، ڕیۆ لەبارەی شتانێکەوە قسەدەکات هیچی لێنازانێت، ئەوەی ڕوویدا کریستیانۆ نەبوو زانیاریی بە یاریزانان دەدات، بەڵکو مارتێنس پێرێرا بەهۆی لێدانی نیمانیا ماتیچ-ەوە شایستەی کارتی زەردبوو، کریستیانۆ و برونۆ لەسەر کورسی یەدەگ هەستانە سەرپێ و هاواریان لە داوەرکرد تاوەکو بڕیارە دروستەکە بدات، دواتر گەڕانەوە سەر کورسییەکانی خۆیان، ئێوە هەمووتان ئەوە دەزانن لەناوچەی تەکنیکی تەنها یەک کەس بۆی هەیە بوەستێت، وەستانی ئەوان لەو پێگەیەدا هەمیشەیی نەبوو، بەڵکو کاردانەوەبوو لەگەڵ بڕیارێکی یاسایی داوەری یارییەکە، منیش هیچ کێشەیەکم لەگەڵیاندا نییە ئەگەر خۆشەویستی و پەرۆشییان بۆ یانەکەیان نیشانبدەن، ڕۆناڵدۆ لە مەشقەکانیشدا ئەو ڕوحییەتەی گەڕاندووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە "دەیڤیزی نوێ"ی دۆزیوەتەوە و چاوەڕێی متمانەی کومان دەکەن

بابەتی دواتر

دوو ئەندامی یەكێتی و هەدەپە لە دهۆك بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە زیندانیكران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share