بە حەبێکی سەرسوڕهێنەر بەبێ پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراک و وەرزشکردن کێشت دابەزێنە

پێدەچێت داهێنانێکی نوێ کێشەکانی چۆنێتیی دابەزاندنی کێش کەمبکاتەوە، بەو پێیەی زاناکان کار لەسەر پەرەپێدانی دەرمانێک دەکەن کە کێشی لەش دادەبەزێنێت بەبێ گۆڕینی سیستمی خۆراک یان وەرزشکردن.

بەپێی رۆژنامەی “The Sun”ی بەریتانی، هەنگاوی سەرەتایی چارەسەرەکە لە ویلایەتی تەکساس تاقیدەکرێتەوە، کە دەرمانەکە بەناوی ” CPACC “یە و ئێستا دەدرێت بە مشکەکانی تاقیگەکەیان کە خراپترین خۆراکی پڕ لە چەوری و کالۆری و شەکریان پێدەدرێت.

دەرەنجامەکان دەریانخستووە کە مشکەکان کێشیان زیاد نەبووە و رێژەی کێشەی تەندروستییان کەمتربووە، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و نەخۆشیی چەوریی جگەر.

ئێستا زانایان لە هێنانە بازاڕی ئەو دەرمانە نزیکبوونەتەوە و هیوادارن ئەمساڵ تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ ئەنجامبدەن.

پەرەپێدەرانی ئەو دەرمانە لە زانکۆی تەکساس دەڵێن، هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیمان نەبینیوە، دوای بەکارهێنانی دەرمانەکە لە هەفتەیەکدا دووجار دەدرێت بە مشکەکان و کارەکانی جگەر و دڵ ئاسایی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی…
Total
0
Share