وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی کانونی یەکەم ئاماری شەو و ڕۆژی ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 201 کەس توشی کۆرۆنا بوون و نۆ کەسیش گیانیانلەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 201 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 54  لە هەولێر، 34 لە سلێمانی، 103 لە دهۆک و دوو لە هەڵەبجە و هەشت کەس لە گەرمیان تووشی کۆرۆنا بوون”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە لەو ژمارەیە هەریەکە لە سلێمانی و هەولێر و ڕاپەڕین یەک کەس گیانیلەدەستداوە و لە دهۆک چوار کەس و لە گەرمیان و دوو کەس گیانیانلەدەستداوە.

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار و 497 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 64 هەزار و 963 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 300 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا لەکاتی پەیوەندیکردن بە 122 شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا، لە کاتی پەیوەندیکردن بە 122، سیستمەکە شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکات و نزیکترین ئەمبوڵانس…
زیاتر ببینە

هۆشداری دەدرێتە بەتەمەنەکان لە بەکارهێنانی ئەسپرین.. دەبێتەهۆی خوێنبەربوون

شارەزایانی ئەمریکی ئامۆژگاریی کەسانی بەساڵاچوو دەکەن ئەسپرین بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ بەشێوەیەکی ڕۆژانە بەکارنەهێنن، چونکە مەترسییەکانی تووشبوون بە…
Total
0
Share