ئاگری كێڵگە نەوتییەكەی كەركوك كوژێندرایەوە

لە 9ی ئەم مانگە داعش كێڵگەكەی كردە ئامانج

وەزارەتی نەوتی عێراق كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی بیری ژمارە 33ی كێڵگەی خەباز لە شاری كەركوك ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی كانونی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئاگری بیری ژمارە 33ی كێڵگەی خەباز لە كەركوك كۆنتڕۆڵكراوە، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەكانی ئاگركوژێنەوە لەكاتێكی پێشتردا توانییان ئاگری بیری ژمارە 44 بكوژێننەوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراق لەسەر زاری كەریم حەتاب، بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دەرهێنانی نەوت ئەوەی خستەڕوو، كۆمپانیای نەوتی باكوور و لایەنە پشتیوانەكانی لە كۆمپانیا نیشتیمانییەكان توانیویانە لە ماوەیەكی پێوانەیی بێ پێشینەدا ئاگرەكان كۆنتڕۆڵ بكەن.

دوو هەفتە لەمەوبەر هەردوو بیرەكەی كێڵگەی خەباز لەلایەن داعشەوە بە بۆمبی چێندراو كرایە ئامانج، وەك ئەوەی ڕێكخراوەكە بەرپرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاند و بەهۆیەوە ئاگر لە بیرەكان هەڵایسا و بەرهەمهێنانی نەوت تیایاندا وەستا.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ: لە نێوان یارییەکی تۆپی پێ و بۆکسێندا، سەیری بۆکسێنەکە دەکەم

بابەتی دواتر

ئەدای حكومەتی هەرێم لە سەنگی مەحەكی موچەخۆران و پەرلەمانتاراندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share