هاتوچۆی گەرمیان: سێ رووداوی هاتوچۆ لە سنوورەكە روویدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە یەكەم رۆژی نەورۆزدا لە سنووری قەزای كەلار سێ رووداوی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی نەورۆز لە سنووری قەزای كەلار بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆوە دوو كەس برینداربوون كە رووداوی یەكەم لە گوندی ساڵەح ئاغا لە نێوان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و نیسان ناڤارادا روویداوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رووداوی دووەم لە دەروازەی كەلار لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان سدریك و پیكابێكدا روویداوە و رووداوی سێیەمیش لە گەڕەكی شەهیدانی قەزای كەلار بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆتا كراون و لە ڕووداوی نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سدریك و پیكابەكەدا دوو كەس برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رووداوەكە بەهۆی خراپیی كەشوهەوا و پابەندنەبوونی شۆفێران بووە بە یاسا و ڕێنماییەكانەوە.

بابەتی پێشتر

ئاكرێ.. بارانبارین مینێكی هێنایە سەر شەقامێك

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share