هێزەکانی کۆماندۆ پێداویستی خوێندنیان گەیاندە دوو هەزار خوێندکاری کەرکوک

ئەمڕۆ هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بڕێکی زۆر لە هاوکاریی و پێداویستیی خوێندنگەیان گەیاندە دوو هەزار خوێندکاری خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، دوای ئەوەی دوو کاندیدی هاوپەیمانێتی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بۆردی خێرخوازی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر ئاگادارکرانەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک کێشەی نەبوونی پێداویستییەکانی خوێندنیان هەیە، بڕیاردرا هاوکاریی دوو هەزار خوێندکار بکرێن.

ئاشکراشیکرد، هەر ئەمڕۆ هاوکاری و پێداویستییەکان گەیشتنە کەرکوک و بەسەر خوێندنکاراندا دابەشکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: قۆناغەکانی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژە بەوە دەکات پڕۆژەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە. لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی کشتوکاڵ…
Total
0
Share