وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ تەواوكەری مانگی شەعبانە و رۆژی پێنجشەممە، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە لە هەرێمی كوردستان.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، زێندەین مەولود بریكاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم-لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەینێ تەواوكەری مانگی شەعبانە و رۆژی پێنجشەممە، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە لە هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاند، لەبەرنەبوونی بەڵگەی پێویست مانگ لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان نەبینراوە بۆیە رۆژی پێنجشەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.