لیژنەی باڵای بینینی مانگ، راگەیەندراوێكی لەبارەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوێكدا لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی سبەینێ سێشەممە، کاتژمێر 5:30 خوولەكی ئێوارە لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بە ھەمانگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆدەبێتەوە و چاودێریی بینینی مانگ دەکەن.
راگەیەندراوەكە دەڵێت، “بەپێی بەڵگە و بنەما شەرعییەکان، لیژنەكە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەستنیشاندەکات”.