قائیمقام روونكردنەوە لەبارەی نرخی كەپرەكانی دوكان لە نەورۆزدا دەدات

قائیمقامی قەزای دوكان رایدەگەیەنێت، لە هەموو ناوچەیەكی گەشتیاری لە وەرزی گەشت و سەیران گۆڕانكاری بەسەر نرخی شوێنەگەشتیارییەكاندا دێت، بەڵام ئەو نرخانەی لەبارەی كەپرەكانی هاوینەهەواری دوكانەوە بڵاودەكرێنەوە دوورن لە راستییەوە و دەشڵێت، “نرخی كەپرەكان گرانبكرێت و قۆرخكاری تێدا بكرێت سزای دارایی خاوەنەكەی دەدرێت”.

سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵی رابردوو هەڵمەتێك دژی قەزای دوكان رێكخراوە كە گوایە نرخی كەپرەكان بەرزبووەتەوە و ساڵی رابردووش هەمان قسەكراوە و بەشێكی زۆری كەپرەكان چۆڵبوون.
راشیگەیاند، لیژنەیەكی تایبەت ئەمڕۆ یەكشەممە، لە چاودێری و بازرگانی بەدواداچوون بۆ نرخی چێشتخانە و كابینەكان دەكات هەر كەسێك نرخەكەی بەرزبكاتەوە سزادەدرێت و دووبارەشی بكاتەوە رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.

قائیمقامی دوكان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە هەموو دونیادا وەرزی گەشت و سەیران نرخی ناوچە گەشتیارییەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەڵام بەو شێوەیە نییە كە چەند میدیایەك بە مەبەست بڵاویانكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

25 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بە چەند توێژێك

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس لە یاریگای خۆیدا بە ستاد ڕینس دۆڕا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share