كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی كەشوهەوا ساماڵ دەبێت و سبەی پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند لە نێوان 10-25 كیلۆمەتر دەبێت، پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 44 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆك : 44 پلەی سیلیزی

كەركوك : 46 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 44 پلەی سیلیزی

سۆران : 43 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

ئازاد محەمەد ئەمین: دوای دەركردنی رێنماییەكانی بودجە نرخی یەك لیتر بەنزین هاوشێوەی عێراق بە 450 دینار دەبێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: یەكێتی دەیەوێت سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لە بڕیارە چارەنووسسازەكاندا بەشداربن

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێمی كوردستانە و جەختیشدەكاتەوە،…
Total
0
Share