لە شاری هەولێر منداڵێك لەكاتی یاریكردندا چەقۆیەكی كرد بەسەری خوشكەكەیدا

راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر ئەم دوو وێنەیەی بڵاویكردووەتەوە و هۆشداری بە دایكان و باوكان دەدات كە بە هەموو شێوەیەك ئاگاداری منداڵەكانیان بن یاری بە چەقۆ و ئامێری تیژ یاخود دەمانچە نەكەن و دواجار مەترسی لەسەر خۆی و منداڵانی دەوروبەری دروستدەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو منداڵێك بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا هێنراوە كە بەداخەوە لەلایەن برایەكی بچووكی لە كاتی یاریكردندا چەقۆیەك بەر سەری كەوتبوو كە خۆشبەختانە پزیشكەكان توانیان نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجامبدەن و ژیانی لە مەترسی رزگاربكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئاگاداری منداڵەكانتان بن بە هیچ شێوەیەك نەهێڵن منداڵەكانتان یاری بە چەقۆ و ئامێری تیژ یاخود دەمانچە و ئەم ئامێرانەی كە دەبنە هۆی نانەوەی كارەساتی لەم شێوەیە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی كەشوهەواوە شوێنی كۆنسێرتی ئین سلێمانی گواسترایەوە بۆ تەلاری هونەر

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2016 دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێكی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا

به ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێل، كەسێك لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نەوە دەستگیركرا. بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمه‌تبارەكە…
Total
0
Share