گەڕانەوە یان کەوتن.. مانگێکی ئاگرین چاوەڕێی یوڤانتۆس دەکات

یانەی یوڤانتۆس لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگیی وەرزشی و یاسایی بووەتەوە، لە مانگی داهاتووشدا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە.

یانەی “خانمە پیرەکە” لە نێوان 19ی ئازار بۆ 26ی نیسانی 2023 نۆ یاریی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدات.

خشتەی یارییەکانی یوڤی چەندین یاریی بەهێز لەخۆدەگرێت، لەو مانگەدا یاریی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر ئینتەر میلان ئەنجامدەدات، پاشان یارییەکی قورس بەرامبەر لازیۆی سێیەمی ڕیزبەندیی “کالچیۆ” دەکات و پاشان یانەی ناپۆلی.

هەروەها لە خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ڕووبەڕووی سپۆرتینگ لشبۆنەی پۆرتوگالی دەبێتەوە.

یارییەکانی یوڤانتۆس لە سبەینێوە تاوەکو 26ی نیسان:

ئینتەر میلان – یوڤانتۆس (خولی ئیتاڵیا)

یوڤانتۆس – هیلاس ڤیرۆنا (خولی ئیتاڵیا)

یوڤانتۆس – ئینتەر میلان (جامی ئیتاڵیا)

لازیۆ – یوڤانتۆس (خولی ئیتاڵیا)

یوڤانتۆس – سپۆرتینگ لشبۆنە (خولی ئەوروپی)

ساسولۆ – یوڤانتۆس (خولی ئیتاڵیا)

سپۆرتینگ لشبۆنە – یوڤانتۆس (خولی ئەوروپی)

یوڤانتۆس – ناپۆلی (خولی ئیتاڵیا)

ئینتەر میلان – یوڤانتۆس (جامی ئیتاڵیا)

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە، کە ئیدارەی “بیانکۆنێری” پێداهەڵچوونەوەی بە بڕیارەکانی دادگای وەرزشیی ئیتاڵیا کردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو (15) خاڵەی لێیان شکێنراوە، لە ئێستاشدا یانەکە حەوتەمی ڕیزبەندیی “کالچیۆ”یە و (10) خاڵ جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەی سی میلانی چوارەمی ڕیزبەندی.

بابەتی پێشتر

ئێران یەكەم رۆژی رەمەزانی دیاریكرد

بابەتی دواتر

شێخ جاسم ئۆفەرەکەی بۆ یونایتد بەرزکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share