بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مەزڵوم كۆبانێ: هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی هاوخەمیی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە (شەڕڤان كۆبانێ) فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا و هەشت هەڤاڵی تری بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە دڵەوە نیگەرانیكردین”.

لە پەیامەكەیدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نووسیویەتی، “شەهید شەڕڤان و یەكینەكانی دژەتیرۆر (YAT) رۆڵێكی كاریگەریان گێڕا لە رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لە رۆژئاوا و خاكی پیرۆزی كوردستانیان لە دەستی رەشی تیرۆر پاراست و مێژوویەكی پڕ لە سەروەرییان تۆماركرد”.

راشیگەیاندووە، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی بەو مێژووە درەوشاوەیەوە دەكات، كە هێزەكانی دژەتیرۆر (CTG) هاوشانی یەكینەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا لەپێناو پاراستنی خاكی كوردستان و خەڵكە تێكۆشەرەكەیدا خەباتیان كردووە و داستانی قارەمانانەیان تۆماركردووە”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵ مەزڵوم كۆبانێ، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، یەكینەكانی دژەتیرۆر و سەرجەم خەڵكی كوردستان بە تایبەت هاونیشتمانییانمان لە رۆژئاوای كوردستان دەكەم و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین، رۆحی هەڤاڵان شادبێت و دروود بۆ گیانی شەهیدانی رێگای ئازادی”.

بابەتی پێشتر

راوێژكاری سودانی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجەی پارێزگاكانەوە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بڕیاری دەستگیرکردنی پوتین دەرکرا.. جیهان پێشوازی لێدەکات و مۆسکۆ رەتیدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share