نیاز نەقشبەندی: بڕیاری پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی حاجییانی هەرێم ناگرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم، رایگەیاند، “حاجییانی هەرێم لە پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی سوودمەند نابن”.

نیاز راغب نەقشبەندى، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم، رایگەیاند، “بڕیاری پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی حاجییانی هەرێم ناگرێتەوە”.

وتیشی، “هەوڵى خۆمان دەدەین بۆ ئەوەى حاجییانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەى حاجییانى عێراق لەو بڕیارە سوودمەندببن”.

دوێنێ بانکی ناوەندیی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی بانکەکانی رافیدەین، رەشید، بازرگانیی عێراقی، ئیسلامی و ئاڵوگۆڕکردن کرد.

بەپێی نووسراوەکە، “لە ژێر رۆشنایی ئاسانکاری بۆ رێکارەکانی فرۆشتنی دۆلار بە حاجییان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بۆ کڕینی دۆلاری تەرخانکراو بۆ گەشتیاران لەلایەن حاجییانەوە، بە بڕی دوو هەزار دۆلار بۆ هەر حاجییەک، بەپێی نرخی رەسمیی ئاڵوگۆڕی دراو، واتە بە هەزار و 320 دینار بۆ هەر دۆلارێک، بفرۆشرێت”.

لە نووسراوەکەی بانکی ناوەندیدا هاتووە، “دەبێت پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بەم میکانیزمە، سەرجەم حاجییان بگرێتەوە کە لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە گەشت دەکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: هاوڵاتییانی چەمچەماڵ هەر رۆژێک سەردانمان بکەن هەمان رۆژ پاسپۆرت وەردەگرن

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تایبەتمەندییەک دراوە بە هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ کە هەر رۆژێک سەردانیان بکەن، هەمان رۆژ پاسپۆرت…
Total
0
Share