نوێترین زانیارییەکان لەبارەی کوژرانی ئەکبەر حاجی رۆستەم

شەوی رابردوو ئەکبەر حاجی رۆستەم، کەسایەتی دیاری ناوچەی گەرمیان، لەلایەن چەکدارێکەوە کوژرا و تاوەکو ئێستا بکوژەکەی دەستگیرنەکراوە و هۆکاریی کوشتنەکەی بە نادیاریی ماوەتەوە.

شەوی رابردوو پۆلیسی گەرمیان هەواڵی کوشتنی ئەکبەر حاجی رۆستەمی پشتڕاستکردەوە و پاش رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری کوژرانەکەی بە نادیاریی ماوەتەوە و بکوژیش دەستگینەرکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەکبەر حاجی رۆستەم لە زەوییزارەکەی خۆی لە گوندەکەی بەناوی ئۆمەربل، لە سنووری قەزای کفری کوژراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی رووداوەکەدا کوڕەکانی و کەسوکارەکەی لەگەڵیدا نەبوون، پاش کوشتنی، مۆبایل و ئۆتۆمبێلەکەی کە لە جۆری تۆیۆتایە، بردراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێنێت

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لاوەکی پێکدەهێنێت. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share