شارەزایەکی کەشناسی: لە سبەینێوە ڕۆژەکان وردە وردە کورت دەبنەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ وەرزی هاوین دەستپێدەکات و ڕۆژەکان وردە وردە کورت دەبنەوە.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەی ڕۆژی یەکشەممە، کاتژمێر 11:24ـی پێشنیوەڕۆ، بە کاتی هەرێمی کوردستان، وەرزی هاوین دەستپێدەکات. لەم کاتەدا خۆر ڕاستەوخۆ لەسەر هێڵی گەورەی باکووری زەوی دەدرەوشێتەوە و درێژترین ڕۆژی ساڵ دەبینرێت.

وتیشی، دوای 21ـی حوزەیران، ڕۆژەکان وردە وردە کورت دەبنەوە هەتا 23ـی ئەیلولی 2026.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەرزی هاوین لە ڕۆژی 23ـی ئەیلولی 2026، کاتژمێر 03:05ـی بەیانی بە کاتی هەرێمی کوردستان کۆتاییدێت و پاییز دەستپێدەکات.

ئەو شارەزایە ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما لە مانگەکانی تەمموز و ئابدا، زۆر بەرزدەبێتەوە و لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوکدا، دەگاتە نزیکەی 48 پلەی سیلیزی، زۆرجار لەوەش زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share