ئەندامێکی سوپای پاسداران لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە کوژرا

دوێنێ 16 ی نیسان، لە ڕوداوێکی تەقەکردندا لە شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژرا و ئەمڕۆش گروپێکی نزیک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەرپرسیارێتی ڕوداوەکەی لە ئەستۆگرتووە.

هەڵۆکانی زاگرۆس کە گروپێکی چەکدارییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دوای بەرپرسیارێتی ڕوداوەکە ئاشکرایان کردووە، “ئەو کەسەی کوژراوە ناوی عوسمانی حاجی حوسێنییە و نزیکەی 20 ساڵە لەناو سوپای پاسداراندایە، هاوکات پێشمەرگەیەکی دیموکراتیشی کوشتووە”.

ڕاگەیەندراوی گروپەکە ئاماژە بەوەدەکات، “ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران کە کوژراوە پێشتر بە دەمی خۆی ڕایگەیاندووە کە پێشمەرگەیەکی دیموکراتی کوشتووە”.

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، خاوەنداری لە گروپی “هەڵۆکانی زاگرۆس” دەکات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەرکی چالاکی ناوخۆیی بەو گروپە سپێردراوە.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. دهۆك بەرێژەیەكی بەرچاو لەپێش پارێزگاكانی دیكەوەیە

بابەتی دواتر

پۆگبا هێرشیکردە سەر مۆرینیۆ و ڕاهێنەرەکە دەڵێت: گرنگی پێنادەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی گرانتربوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانيی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو زیاتر گرانبووە و نرخی یەك…
Total
0
Share