پلەی نزیكەی 7500 پلەدار و پێشمەرگە بەرزكرایەوە

پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، پلەی نزیكەی 7500 پلەدار و پێشمەرگە بەرزكرایەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بە فەرمانی وەزاریی ژمارە (5830) لە ئەمڕۆ 16ی ئازار بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی حەوت هەزار و 455 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی نەورۆزی 2023.

بڕیارەكە پاڵپشت بە ماددەی چواردە لە سیستەمی ژمارە شەشی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامیی راژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە (38)ی ساڵی 200، ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچووە، وەك ئەوەی وەزارەتەكە ئاماژەی پێداوە.

پلەبەرزكردنەوە لە ریزەكانی پێشمەرگە لەكاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان راگیراوە و تائێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی دەستپێكردنەوەیەوە نەدراوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: تەرزە و لێزمەباران دەبارێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حكومەت كەمتەرخەم بووە و نابێت ئەم بێباكییە بەردەوامبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێكی بە چەقۆ برینداركردبوو هەڵاتبوو.. پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بڵاویكردەوە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌چه‌قۆ هاوڵاتییه‌كی‌ به‌سه‌ختی‌ بریندار كردبوو، دواتر…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share