کاریگەریی ئەم تەمومژە تا کەی بەردەوامدەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاریگەریی ئەم تەمومژە تاوەکو سبەینێ سێشەممە بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کاریگەریی ئەم تەمومژەی کە لەسەر ناوچەکەمان دروستبووە تاوەکو سبەینێ بەیانی بەردەوامدەبێت.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ سێشەممە رایگەیاند، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان، پێشبینیی هاتنی بەفربارین و بارانبارین دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، مەودای بینین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:

هەولێر 200 مەتر

پیرمام 10 کیلۆمەتر

شەمامک 100 مەتر

دهۆک 7 کیلۆمەتر

زاخۆ 6 کیلۆمەتر

سلێمانی 10 کیلۆمەتر

چەمچەماڵ 10 کیلۆمەتر

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان كارادەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان كارادەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای…
Total
0
Share