هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.
راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كێشەی ئاوارەكان و ئەركی حكومەتی فیدراڵی لە دابینكردنی بودجە و خزمەتگوزاریی و پێداویستییەكانیاندا، دیاریكردن و خەرجكردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق، پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و مافی جوتیارانی كوردستان، بە فەرمیی ناساندنی دەروازە سنوورییەكانی نێوان سلێمانی و كۆماری ئیسلامیی ئێران، تەرخانكردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ ناوچە ئەنفالكراو و كیمیایی بارانكراوەكان جینۆسایدكراوەكان، پشتیوانیكردنی حكومەتی عێراق بۆ فەرمانگە فیدراڵییەكانی هەرێمی كوردستان تاوتوێكراون.
راشیگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەوردیی و جددییانە بەدواداچوونیان بۆ دەكات.