لەبارەی حەجەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکاتەوە کە پێشتر ناویان نووسیوە بۆ حەج و بەهۆی بارودۆخی تایبەتەوە نەیانتوانیوە بڕۆن.

لە راگەیەندراوێکدا نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، ” ئەوھاوڵاتییانەی ساڵی پار 2022، ناویان بۆ پرۆسەی حەج دەرچوو بوو بەڵام بەھۆی (کۆرۆنا و تەمەنەوە) نەیاتوانی سەفەر بکەن ئاگاداردەکەینەوە”.

وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، ئەو کەسانە دەتوانن لە 17/1/2023 تاوەکو 4/2/2023 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی پارێزگاکانیان بکەن و پاسپۆرتەکانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکان بۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا ئاساییە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. دەشڵێت، لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مایەی خۆشحاڵیی…
Total
0
Share