سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “بەهیواین هەمووان بە راستی پەنجە بخەنەسەر كێشەكان و بە راستی بەدوای چارەسەردا بگەڕێن”.
لە پەراوێزی دەستپێكردنی دیداری سلێمانی-دا، سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە ئێستای رایگەیاند، “ئەم دیدارە گرنگیی خۆی هەیە و ژمارەیەك بەرپرسی هەرێم و عێراق بەشدارن، بێگومان ئەم نزیكبوونەوەیە وادەكات گرفتەكان رووبەڕوو باسبكرێن و باسی چارەسەركردنیان بكرێت”.
لەبارەی كێشە و قەیرانەكانەوە، سەمیر هەورامی وتی، “بەهیواین هەمووان بتوانن بە راستی پەنجە بخەنەسەر كێشەكان و بە راستی بەدوای چارەسەردا بگەڕێن و تەنها دیدار نەبێت”.